به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 4 هه‌زار و 441 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 57 كه‌سی دیكه به په‌تاكه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پشتڕاست كرایه‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 26 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 20 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 5 حاڵه‌ت
به‌سره: 4 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 1 حاڵه‌ت
واست: 3 حاڵه‌ت
سلێمانی: 1 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 4 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، یه‌كیكیان له ناوچه‌ی كهرغی به‌غدا و دوو حاڵه‌ت له ناوچه‌ی شاری پزیشكی ئه‌و شاره و حاڵه‌تێكی دیكه‌ش له پارێزگای ئه‌نبار تۆماركراوه، له‌كاتێكدا 56 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌غدا/ كه‌رخ: 32 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 6 حاڵه‌ت
به‌سره: 5 حاڵه‌ت
سه‌ڵاحه‌دین: 2 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 7 حاڵه‌ت
زیفار: 2 حاڵه‌ت
میسان: 1 حاڵه‌ت
ئه‌نبار: 1 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 3 هه‌زار و 611 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 131 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 2 هه‌زار و 366 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و هه‌زار و 114 كه‌سیش هێشتا له نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه.