به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غداد جه‌ختیكرده‌وه، به‌رده‌وام ده‌بن له لێپرسینه‌وه لهسهرپێچیكارانی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رایشیگه‌یاند، له‌ماوه‌ی دو مانگی رابردودا، 46 هه‌زارو 134 سه‌رپێچیكاری بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌ستگیركراون.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غداد له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه،رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌به‌غدادو له 17ی مانگی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، هێزه ئه‌منیه‌كان 46 هه‌زارو 134 كه‌سیان ده‌ستگیركردوه كه سه‌رپێچیان له‌بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كردوه، هه‌روه‌ها ده‌ستیشیان گرتوه به‌سه‌ر سێ هه‌زار و 253 ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلدا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، سه‌رجه‌م سه‌رپێچیكاران و خاوه‌نی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیله‌كان به‌بڕی 115 ملیۆن و 762 هه‌زار دینار غه‌رامه‌كراون، رێگه‌ش دراوه به هاتوچۆكردنی 12 هه‌زارو 580 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری خۆراك كه بچێته ناو به‌غداده‌وه.