تایبه‌ت-اه‌ع
لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،له‌دواى مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان كۆده‌بێته‌وه بۆ دیاریكردنى شێوازى فره بازنه‌یی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌مه‌به‌ستى گه‌ڵاڵه‌كردنى بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌پێناو ڕاستاندنى .
محه‌مه‌د غزى په‌رله‌مانتارى لیژنه‌كه له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ڕایگه‌یاند "دواكه‌وتنى داڕشتنه‌وه‌ى پاشكۆیه‌كى تایبه‌ت به‌یاساى نوێى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌كارى فره بازنه‌یی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕێكده‌خات ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ڕاگرتنى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان به‌هۆى په‌تاى نوێ كۆرۆنا"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دانیشتنه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى یاسادانان سازنه‌كردووه به‌هۆى ڕه‌وشى ته‌ندروستى كهبهرۆكى وڵاتى گرتۆته‌وه".
وتیشى"بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن هێشتا جێ ناكۆكییه نێوان فراكسیۆنه سیاسییه‌كان وتاوه‌كو ئێستا ڕێككه‌وتنى له‌باره‌وه نه‌كراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت شارۆچكه‌یه‌ك بكه‌نه یه‌ك بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن وله‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وانه‌ى تر ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مانتاره‌كه خۆى نوێنه‌رایه‌تى بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه بكات كه‌ئه‌مه‌یش پشتى بهسهرژمێرى وه‌زاره‌تى پلاندانان ونیشتهجێبوونى به‌ستووه"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"لیژنه‌ى یاسایی دواى مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان كۆده‌بێته‌وه بۆ دیاریكردنى شێوازى فره بازنه‌یی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌مه‌به‌ستى گه‌ڵاڵه‌كردنى بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار بۆ ڕاستاندنى وبڵاوكردنه‌وه‌ى له‌ڕۆژنامه‌ى وه‌قایعى فه‌رمییه‌وه".