به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕێنمایی دا به‌پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى حكومى بۆ دانانى لیستێك بهقوربانیانى خۆپیشاندانه‌كان،ئاماژه‌یشى دا به‌جێ گه‌یاندنى ئه‌م لیسته به جێ به‌جێ كردنى یه‌كێك له‌و به‌ڵێنه سه‌ره‌كییانه داده‌نرێت كهلهكارنامهى حكومى هاتووه .
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕێنمایی داوه به‌پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك ئه‌ركى دانانى لیستێكى ورده به‌ناوى شه‌هیدان وبرینداران وكهمئهندامانى خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان چ له‌ڕیزى خۆپیشانده‌ران بن یان هێزه ئه‌منییه‌كان"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌م لیسته‌ى پلانى بۆ دانراوه ڕووماڵى ماوه‌ى نێوان یه‌كى تشرینى یه‌كه‌م/ئوكتۆبه‌ر 2019 تاوه‌كو 18ى ئایارى ئه‌م مانگه ده‌كات،ولهدهزگاكانى ڕاگه‌یاندن بڵاوده‌كرێته‌وه وبنهمایهكیش ده‌بێت بۆ ڕ‌ێزلێنانى شه‌هیدان وگهڕاندنهوهى شكۆیان وقهرهبووكردنهوهى خانه‌واده‌ى قوربانییه‌كان".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران لیژنه‌یه‌كى پشپۆڕ وپه‌یوه‌ست بهنوسینگهكهى بۆ ئه‌ركى دانانى ئه‌م لیسته ڕاسپاردووه به‌هاوكارى ده‌زگا جیاجیاكانى ده‌وڵه‌ت وڕێكخراوه‌كانى عێراقى ونێودهوڵهتییه ڕه‌سه‌نه‌كان بۆ مسۆگركردنى وردى ئه‌و زانیارییانه‌ى به‌ده‌ستیان ده‌گات"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئاماده‌كردنى ئه‌م لیسته له‌كاتى ته‌واوبوونى به‌یه‌كه‌مین ئه‌ركى فه‌رمى عێراق داده‌نرێت بۆ دۆكیۆمێنت كردنى قوربانیانى خۆپیشاندانه‌كان".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئاماده‌كردنى ئه‌م لیسته وه‌ك یه‌كێك له‌به‌جێ گه‌یاندنى به‌ڵێنه سه‌ره‌كییه‌كان دێت كهلهكارنامهى وه‌زارى حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى هاتووه وله‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه لهحهوتى ئایار ده‌نگى له‌سه‌ر دراوه كه‌په‌یوه‌سته به"ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌تێكى فراوان بۆ لێكۆڵینه‌وه ولێپرسینه‌وه له‌باره‌ى رووداوه‌كانى توندوتێژى كاهاوهڵى خۆپیشاندانه‌كان بوون وهه‌روه‌ها بایه‌خدان به‌كه‌سوكارى شه‌هیدان ولهئهستۆ گرتنى چاره‌سه‌رى بریندارانیش".