سه‌رۆك وه‌زیران په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن هاوتا فه‌ڵه‌ستینیه‌كه‌ى پێگه‌یشت

  • 18-05-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن محه‌مه‌د ئشته‌یه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى فه‌ڵه‌ستینه‌وه‌ پێگه‌یشت.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،ئشته‌یه‌ له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ پیرۆزبایی له‌كازمى كردووه‌ به‌بۆنه‌ى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت،جه‌ختیشى له‌قوڵى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق وفه‌ڵه‌ستین كردۆته‌وه‌.
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئشته‌یه‌ داواى به‌رده‌وامیدان وپته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه‌ به‌وپێیه‌ى خزمه‌ت به‌هه‌ردوو گه‌لى دۆست بگه‌یه‌نێت،هیوایشى خواست حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى له‌ئه‌ركى وبه‌رپرسیارێتییه‌كانى سه‌ركه‌وتوو بێت.
    لاى خۆیه‌وه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سوپاسى سه‌رۆك وه‌زیرانى فه‌ڵه‌ستین كردووه‌،هیوای ئه‌منى وسه‌قامگیرى بۆفه‌ڵه‌ستین وگه‌له‌كه‌ى خواستووه‌.