به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،یاداشتێك كه145 په‌رله‌مانتار واژۆیان كردووه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانیشتنه‌كان ولیژنه نوێنه‌رایه‌تییه‌كان وه‌رگرتووه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كه‌عبى نوسراوێكى له‌غایب عومێرى به‌واژۆى په‌رله‌مانتار سادق سلێتى و145په‌رله‌مانتار واژۆیان له‌سه‌ركردووه وتیایدا داوا له‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن دانیشتنه‌كان به‌ڕێكى وكارى لیژنه‌كانى په‌رله‌مان بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌ركى چاودێرى ویاساڕێژى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌ستپێبكاته‌وه له‌گه‌ڵ گرتنه به‌رى سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه ته‌ندروستییه‌كان ،له‌به‌ر ئه‌و ئاسته‌نگییه ته‌ندروستى وئه‌منى وئابوورى وسیاسی كه‌به‌رۆكى وڵاتى گرتۆته‌وه".
كه‌عبى ڕێنمایی داوه‌ته به‌رێوبه‌رى فه‌رمانگه‌رى په‌رله‌مان له‌ئه‌نجومه‌نه‌كه ئه‌م یاداشتننامه گرنگه له‌كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بخاته‌ڕوو وواده‌یه‌ك دیارى بكات بۆ ده‌ستپێكردنى دانیشتنه‌كان به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆ،وگرنگى كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان له‌سایه‌ى ئاسته‌نگى وقه‌یرانه‌كان كه‌به‌رۆكى وڵاتى گرتۆته‌وه به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا.