به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان دووپاتیانكرده‌وه تاوه‌كو ئێستا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌و ناوانه نه‌كراوه كه‌بۆ پۆستى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى ماون دیاریكراون.
مه‌یاده نه‌جار په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"فوئاد حوسێن هێشتا به‌پێى شایسته‌كانى هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"تاوه‌كو ئێستا هیچ پاڵێوراوێك وه‌ك جێگره‌وه بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه دیارى نه‌كراوه".
وتیشى"به‌بێ ڕۆڵى كورد پرۆسه‌ى سیاسی به‌ناسه‌قامگیرى ده‌مێنێته‌وه"،دووپاتیشیكرده‌وه"فراكسیۆنه سیاسییه‌كان خوازیارن له‌م قۆناغه‌ى ئیستادا پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه بدرێت به‌كورد".
لاى خۆیه‌وه ته‌ها حه‌مه‌د ئه‌مین په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان دووپاتیكرده‌وه دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران به‌رده‌وامه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى كه‌ماون،پێشبینیشى كرد دۆسییه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى كه‌ماون له‌دواى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان یه‌كلابكرێته‌وه.
ئه‌مین به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌فه‌رمى خالید شوانى كاندید كردووه له‌پاڵ چه‌ند پاڵێوراوێكى تر بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى داد".
وتیشى"شوانى پاڵێوراوى فه‌رمى یه‌كێتى نیشتیمانییه بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى داد وڕێكاره‌كانیش لاى كازمى وڕێككه‌وتنى فراكسیۆنه سیاسییه‌كان ده‌مێنێته‌وه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى".
شایه‌نى باسه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتیكرده‌وه چاوه‌ڕوانى ته‌واوكردنى كابینه‌ى حكومه‌ت ده‌كات به‌یه‌ك هه‌ڵوێستى سیاسى وبه‌رپرسانه كه‌له‌ئاسته‌نگییه‌كان تێبگات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موومان شان به‌شان له‌گۆڕه‌پانه‌كانى سه‌ركه‌وتن بین.