لیوا روكن قاسم محه‌مه‌دى وه‌ك فه‌رمانده‌ى هێزى وشكانی دیاریكرا

ئەمنی
  • 18-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،لیوا روكن قاسم محه‌مه‌دى وه‌ك فه‌رمانده‌ى هێزى وشكانى دیاریكرد.
    عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌تویتێكدا له‌سه‌ر تویته‌ر كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان فه‌رمانێكى ده‌ركرد به‌ڕاسپاردنى لیوا روكن قاسم محه‌مه‌دى بۆ پۆستى فه‌رمانده‌ى هێزى وشكانى".
    جێى ئاماژه‌پێكردنه‌ جومعه‌ عناد وه‌زیرى به‌رگرى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند،سێ پاڵێوراو بۆ پۆستى فه‌رمانده‌ى هێزى وشكانى پێشكه‌شكراوه‌ كه‌بریتین له‌ لیوا روكن قاسم محه‌مه‌دى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره‌ ولیوا روكن ناسڕ غه‌نام فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبار ولیوا روكن نۆمان زوبعى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا.