بهغدا-اهع
سەرۆک کۆمار جهختى له گرنگى یهكخستنهوهى ھەموو ھەوڵەکان كردهوه بە ئاڕاستەی کۆتایی ھێنان بە کێشەکان و خزمەتکردنی ههموو ھاووڵاتیانی عێراق بێ جیاوازی.
نوسینگهى سهرۆك كۆمار،ئهمڕۆ دووشهممه،لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه، د. بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە شاندێکی باڵای پارێزگای دیالە، کە پێکھاتبوو لە موسەنا عەلی تەمیمی پارێزگاری دیالە و ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق و کەسایەتی پارێزگای دیالە و سەبارەت بە دۆخی ئەمنی ناوچەکە و خانەقین و جهلهولا و مەترسییەکانی سەرھەڵدانەوەی تیرۆر و خزمەتگوزاری پارێزگاکە گفتوگۆکرا.
لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی دروستکردنی ھەمەھانگی نێوان ھەردوو حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخی ئەمنی ناوچەکە و رێککەوتن لەسەر پێکھێنانی ژووری ئۆپراسۆنە ھاوبەشەکان لە نێوان ھێزەکانی حکومەتی فیدراڵ و ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی تیرۆرستی داعش.
ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم دووپاتیکردەوە کە لەگەڵ ھەردوو وەزارەتی بەرگری و ناخۆیی عێراق قسەی کردووە تاوەکو ھەوڵەکانیان چر بکەنەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاکردنەوەی ناوچەکە لە پاشماوەکانی داعش و گەڕانەوەی ئارامی بۆ ئەو ناوچانەی کە بەم دواییانە داعش کاری تیرۆرستی تێدا ئەنجامداوە.
لەبارەی دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری پارێزگای دیالە، شاندی میوان بە تێرو تەسەلی باسیان لە کێشە و گرفتەکانی پارێزگاکە کرد و دووپاتیان کردەوە کە پێویستە پەلە بکرێت لە چارەسەرکردنی دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری و خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکە.