ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره‌ باره‌گایه‌كى پێشووى تیرۆرستانى داعشى وێرانكرد

ئەمنی
  • 17-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،باره‌گایه‌كى پێشووى تیرۆرستانى داعش له‌كه‌رتى جه‌زیره‌ وێرانكراوه‌.
    شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌ "كه‌رته‌كانى سه‌نگه‌رى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره‌ له‌میان ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره‌ ،توانیان ناوچه‌كانى ئوم سه‌ماره‌ وئوم توس وگوندى ئه‌لبو جواد وگوندى ئه‌لبو زهیه‌ وغریرایات ومتجعات ومشاعیف وئوم عزام وئه‌بو خه‌مسه‌ وشه‌عبانى وریك وتلیسوات وسه‌ده‌ ومسكار ودۆڵى عه‌جیج وفلكه‌ وشبیجه‌ وجفه‌ بپشكنن".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هێزه‌كه‌ توانى،14بۆمبى چێندراو و5تونێل و5په‌ناگه‌ى تیرۆرستان خاپوور بكات ووردبینى له‌ناسنامه‌ى زۆرى كه‌سه‌كان بكات له‌میان ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا".