حه‌شدى شه‌عبى: فه‌رمانده‌ى گشتى به‌ڵێنى دا به‌چه‌سپاندنى مافى شه‌هیدان وقوربانیده‌ره‌كان

ناوخۆ
  • 17-05-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    حه‌شدى شه‌عبى دووپاتیكرده‌وه‌،مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌ڵێنى دا به‌ده‌سته‌به‌ركردنى مافى شه‌هیدان وچه‌سپاندنى یاساى خزمه‌ت وخانه‌نشینى.
    موهه‌نه‌د عیقابى به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى به‌سۆز وخۆشه‌ویستییه‌وه‌ قسه‌ى كردووه‌ وبه‌ڵێنى داوه‌ به‌پشتیوانى كردنى یه‌كڕیزى حه‌شدى شه‌عبى وپه‌سه‌ند كردنى یاساكانى".
    وتیشى"فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى به‌ڵێنیشى داوه‌ به‌پاراستنى گیانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕێگاى چه‌سپاندنى مافى شه‌هیدان وقوربانیده‌ره‌كان وچه‌سپاندنى یاساى خزمه‌ت وخانه‌نشینى".
    ئاماژه‌یشى دا"له‌ئێستادا پێشینه‌ هه‌یه‌ له‌نێویشیاندا له‌ناوبردنى پاشماوه‌كانى داعش كه‌به‌مدواییه‌دا ده‌ستیان به‌جموجۆڵكردووه‌".