بهغدا-اهع
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، چوار نەخۆشی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بوەتەوە.
د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،رایگەیاندوە، چوار نەخۆشی توشبو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بوەتەوە، و پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بو و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆی گشتی چابوەکان گەیشتە 208 کەس.