ڕۆژنامه‌ى سه‌باح له‌ساڵیادى دامه‌زراندنى بروسكه‌ى پیرۆزبایی پێده‌گات

ناوخۆ
  • 17-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ڕۆژنامه‌ى "سه‌باح"ى عێراقى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ژماره‌یه‌ك بروسكه‌ى پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ى 17هه‌مین ساڵیادى ده‌رچوونى پێگه‌یشت.
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند، پیرۆزبایی لە رۆژنامەنوسانی رۆژنامەی سەباح ده‌كه‌ین بە بۆنەی یادی حەڤدە ساڵەی دەرچوونی.
    ڕایشیگەیاند، رۆژنامەی سەباح و رۆژنامەنوسانی لەماوەی حەڤدەساڵدا رۆڵێكی تایبەتیان تۆماركرد بۆ بەرز ڕاگرتنی وشەی ئازاد و ئازا و گیانی هەماهەنگی و ئاشتی كۆمەڵایەتی.
    لە بارودۆخێكی قورسدا كە ڕوبەڕوی عێراق بویەوە، هیوای سەركەوتن و پێشكەوتن بۆ سەرجەم ئەو رۆژنامەنوسانە دەخوازین كە كاری تیبَدا دەكەن بۆ گەیاندنی واتای رۆژنامەی نیشتمانی ئازاد و سەربەخۆ.
    لاى خۆیه‌وه‌ به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پیرۆزبایی لە رۆژنامەنوسانی رۆژنامەی "سەباح"ى فه‌رمى  كرد بە بۆنەی یادی حەڤدە ساڵەی دەرچوونی.هیوای سەركەوتن و پێشكەوتن بۆ سەرجەم ئەو رۆژنامەنوسانە خواست كە كاری تیبَدا دەكەن" .