كازمى بۆ بلاسخارت:عێراق خوازیاره‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى پته‌وتر بكات له گه‌ڵ ‌ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى

  • 12-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان. سەردانی سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراقی كردوە و ئامادەیی دەربڕیوە هاوكاری بكات.
    نوسینگەی ڕاگه‌یاندنى سەرۆك وەزیران لە راگەیەندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،رایگەیاند، جینین پلاسخارت، نوێنەری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق سەردانی مستەفا كازمی كردوە و تیایدا پیرۆزبایی لێكردوە بەبۆنەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.
    هەربەپێی راگەیەندراوەكە، نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان تەئكیدی كردوەتەوە كە هەماهەنگی حكومەتی عێراق دەكات بۆ كاركردن بە خزمەتكردنی سەروەری و سەقامگیری وڵات.
    لە كۆبونەوەكەدا پلاسخارت ئامادەیی نیشانداوە بۆ هاوكاری عێراق لە جێبەجێكردنی بەرنامەی كارەكە.
    لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشوازیكرد له‌هاوكارى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"عێراق خوازیاره‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى پته‌وتر بكات له گه‌ڵ ‌ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى به‌پێیه‌ى خزمه‌ت به‌عێراق بگه‌یه‌نێت به‌تایبه‌ت پرسى پشتیوانى كردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا".