به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د شیاع سودانى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران جه‌ختى له‌گرنگى پێكهێنانى به‌ره‌یه‌كى نیشتمانى بۆ پشتیوانى كردنى حكومه‌تى نوێ كرده‌وه.
سودانى له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئه‌مڕۆ،سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"دواى پێكهێنانى حكومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تى كازمى له‌ڕێگاى سازانى سیاسى وزۆرینهیهكى ئاشكرا له‌ئێستا ئه‌وه‌ى ماوه له‌به‌رده‌م هه‌مووان پێكهێنانى به‌ره‌یه‌كى نیشتمانییه بۆ پشتیوانى كردن حكومه‌ت،به‌تایبه‌ت كه‌له‌ئێستادا ڕووبه‌رووى ئاسته‌نگى زۆر بۆته‌وه"،داوایشى له"هێزه سیاسییه‌كان كرد پشتیوانى حكومه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كانى وڕووبهرووبونهوهى ئاسته‌نگییه‌كان كهبهرۆكى وڵاتیان گرتۆته‌وه".
سودانى ئاماژه‌یشى بهبڕیارهكانى حكومه‌ت دا به‌تابیه‌ت ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ستن بهداخوازییهكانى خۆپیشانده‌ران له‌نێویشیاندا پێكهێنانى لیژنه‌كانى لێكۆڵینه‌وه وچه‌ند لیژنه‌یه‌كى تر بۆ پێداچوونه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ویاساى پارته‌كان".
شایه‌نى باسه به‌در زهیادى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون له‌پێشوودا ئاماژه‌ى دابوو به‌هه‌بوونى هاریكارى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران له‌پێناو ته‌واوكردنى كابینه وه‌زارییه‌كه.