كازمى بانگهێشتننامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى عێراق بكات

  • 12-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بانگهێشتنامه‌یه‌كى ئاڕاسته‌ى دۆمینك ڕاب وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا كرد بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى عێراق بكات.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن دۆمینك راب وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا پێگه‌یشتووه‌ وتیایدا پیرۆزبایی له‌كازمى كردووه‌ به‌بۆنه‌ى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر"به‌رده‌وامیدان به‌هاوبه‌شى وهاوكارى وپشتیوانى به‌ریتانیا بۆ عێراق وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌سه‌رووى هه‌موویشیانه‌وه‌ شه‌ڕى دژه‌ تیرۆر".
    ئاماژه‌یشى دا"به‌ریتانیا پشتیوانى حكومه‌تى عێراقى ده‌كات له‌ڕووى سیاسی وئابوورى وئه‌منییه‌وه‌ ،وهه‌روه‌ها له‌ئه‌ركى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا".
    لاى خۆیه‌وه‌"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشوازى كرد له‌به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌پێناو به‌جێ گه‌یاندنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كان،بانگهێشتنامه‌یه‌كیشى ئاڕاسته‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا كرد بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى عێراق بكات وبه‌ڵێنیشى دا له‌نزیكترین كاتدا به‌ده‌میه‌وه‌ بێت "،هیوایشى خواست گه‌لى به‌ریتانیا بتوانێت قه‌یرانى كۆرۆنا ولێكه‌وته‌كانى تێپه‌رێنێت".