كازمى جه‌خت له‌گرنگى یه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌ڵوێسته‌ عه‌ره‌بییه‌كان ونه‌هێشتنى ناكۆكییه‌كان ده‌كاته‌وه‌

ناوخۆ
  • 12-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،جه‌ختى له‌گرنگى یه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌ڵوێسته‌ عه‌ره‌بییه‌كان ونه‌هێشتنى ناكۆكییه‌كانى كرده‌وه‌.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یت ئه‌میندارى گشتى كۆمكارى عه‌ره‌بى پێگه‌یشت ،كه‌ تیایدا پیرۆزبایی له‌كازمى كردووه‌ به‌بۆنه‌ى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ،جه‌ختیشى له‌پشتیوانى كۆمكارى عه‌ره‌بى بۆ عێراق وحكومه‌تى نوێ كرده‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كان كه‌به‌رۆكى ناوچه‌كه‌ وجیهانى گرتۆته‌وه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"سه‌رۆك وه‌زیران سوپاسى ئه‌میندارى گشتى كۆمكارى عه‌ره‌بى كردووه‌ وجه‌ختى له‌گرنگى یه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌ڵوێسته‌ عه‌ره‌بییه‌كان ونه‌هێشتنى ناكۆكییه‌ عه‌ره‌بیه‌ نێوخۆییه‌كانى  كردۆته‌وه‌ وهاوكارى وهه‌ماهه‌نگى به‌و پێیه‌ى خزمه‌ت به‌خواسته‌كانى گه‌لانى عه‌ره‌بى بگه‌یه‌نێت".