كه‌عبى جه‌خت له‌گرنگى دانانى چاره‌سه‌رى پێویست ده‌كات بۆ پشتیوانى كردن له‌بڕیاره‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاورده‌كردن

ناوخۆ
  • 11-05-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،جه‌ختى له‌گرنگى دانانى چاره‌سه‌ره‌ پێویسته‌كان كرده‌وه‌ بۆ پشتیوانیكردنى بڕیاره‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاورده‌كردن وكاراكردنه‌وه‌ى سێكته‌رى كشتوكاڵى وئاژه‌ڵى.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كه‌عبى سه‌رپه‌رشتى سیمینارێكى فراوانى كردووه‌ كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ى كشتوكاڵى وسه‌رچاوه‌ ئاوى وزۆنگاوه‌كانى نوێنه‌رایه‌تییه‌وه‌ سازكرابوو به‌ئاماده‌بوونى سه‌لام شمه‌رى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ وژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانى لیژنه‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌ ،بۆ تاوتوێ كردنى پرسى هاتنه‌ژووره‌وه‌ى زۆربه‌ى كه‌ره‌سه‌ خۆراكى وبه‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵى وئاژه‌ڵى وڕووه‌كى له‌ده‌روازه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌ به‌بێ مۆڵه‌تى هاورده‌كرن وبڵاوه‌پێكردنیان له‌بازاڕى نێوخۆیی "
    كه‌عبى دووپاتیكرده‌وه‌،ده‌بێت چاره‌سه‌رى پێویست بۆ پشتیوانى كردنى بڕیاره‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاورده‌كردن دابنرێت وسێكته‌ره‌كانى كشتوكاڵى وئاژه‌ڵى كارابكرێنه‌وه‌ ،له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕێوشوێنه‌ تونده‌كانى ئێستا وداهاتوودا له‌ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ،كه‌ڕۆڵى ده‌بێت له‌لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رپێچیكاران وڕاگرتنى پرۆسه‌كانى هاورده‌كردنى به‌رووبووم وكه‌ره‌سه‌ى هاورده‌كراوه‌كانى كه‌پێچه‌وانه‌ى ڕێنماییه‌كانى كشتوكاڵیین".