ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان:چاوه‌ڕوانى میكانزمى نوێ ده‌كه‌ین بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى

ئەمنی
  • 11-05-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كانى له‌میان هاوپه‌یمانى چۆار قۆڵى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستان داعش له‌گه‌ڵ روسیا وئێران وسوریا به‌رده‌وامه‌،ڕوونیشیكرده‌وه‌ چاوه‌ڕوانى میكانزمى نوێ ده‌كات بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى.
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌ركى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌ بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش وچاوه‌ڕوانى میكانزمى نوێ ده‌كات"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى چوار قۆڵى كه‌بریتییه‌ له‌سوریا وئێران وڕوسیا له‌پاڵ عێراق هێشتا به‌رده‌وامه‌".
    وتیشى"هاوپه‌یمانى ئه‌منى چوار قۆڵى زۆر گرنگه‌ له‌ڕووى ئاڵوگۆڕى زانیارییه‌ هه‌واڵگیرییه‌كان نێوان ئه‌ندامه‌كانى"،ئاماژه‌یشى دا"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان هه‌ماهه‌نگى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى چوار قۆڵى بۆ سوود وه‌رگرتن له‌زانیارییه‌كان بۆ لێدانى تیرۆستانى داعش".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"چالاكییه‌ ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى پێشه‌ییانه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ له‌ڕێگاى هه‌ماهه‌نگى وئه‌ركى چڕه‌وه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"تیرۆرستانى داعش توانایان نییه‌ كاریگه‌رى بكه‌نه‌ سه‌ر ڕه‌وشى ئه‌منى یان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌پرۆسه‌ى هه‌مه‌چه‌شنه‌یی دژى تیرۆرستان جێ به‌جێ ده‌كه‌ن".