پارێزگارى بابل ڕێنمایی ده‌دات به‌ڕاگرتنى كاركردن به‌سیسته‌مى تاك وجووت

ناوخۆ
  • 11-05-2020, 00:00
  • +A -A

      بابل-اه‌ع

     
    حه‌سه‌ن مندیل سریاوى پارێزگارى بابل،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕێنمایی دا،به‌ڕاگرتنى كاركردن به‌سیسته‌مى تاك وجووت له‌پارێزگاكه‌.
    سریاوى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كاركردن به‌سیسته‌مى تاك وجووت ڕاگیراوه‌ وله‌ئێستادا ڕێگا به‌سه‌رجه‌م ئۆتۆمبیله‌كان ده‌ده‌رێت به‌سه‌ربه‌ستانه‌ هاتوچۆ بكه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ى كاته‌كانى هاتوچۆدا".
    جێى ئاماژه‌پێكردنه‌ لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى بڕیارى درێژكردنه‌وه‌ى ڕێوشوێنه‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ وڕێگاگرتن له‌گردبوونه‌وه‌كان وكاركردن به‌سیسته‌مى تاك وجووت بۆ جموجۆڵى ئۆتۆمبیله‌كان دا.