ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا ئامارى سه‌رپێچیكارانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌ 17 ئادارى ڕابردووه‌وه‌ خسته‌ڕوو

ئەمنی
  • 10-05-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ئامارى نوێى سه‌رپێچیكارانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى له‌17ى ئادارى ڕابردووه‌وه‌ ڕاگه‌یاند.
    فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى سه‌ر به‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا به‌رده‌وامن له‌ڕێوشوێنه‌ تایبه‌ته‌كانیان به‌سه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى خۆپارێزى،بۆیه‌ له‌17 ئادارى تاوه‌كو ئه‌مڕۆ 10ى ئایار 41473 سه‌رپێچیكارى ده‌ستگیركردووه‌.
    وتیشى"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان 2669 ئۆتۆمبیل وماتۆر سكیلى جیاجیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌،وژماره‌ى سزاكان 100583 سزا بووه‌،هه‌موو ئاسانكارى كردووه‌ بۆ هاتنه‌ژووره‌وه‌ى 94071 تۆمبیلى بارهه‌ڵگر كه‌كه‌ره‌سه‌ى خۆراكیان هه‌ڵگرتووه‌.
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات هاوكارى بن بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌ركى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان،جه‌ختیشى له‌سه‌ر گرنگى پابه‌ندبوونى ته‌واو به‌ڕێنماییه‌كانى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى كرده‌وه‌.