حه‌شدى شه‌عبى شكست به‌هه‌وڵى دزه‌پێكردنى تیرۆرستان له‌جورف سه‌خر ده‌هێنێت

ئەمنی
  • 10-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره‌ى حه‌شدى شه‌عبى، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، شكستى به‌هه‌وڵێكى دزه‌پێكردنى تیرۆرستانى "داعش" له‌شاره‌دێى جورف نه‌سر له‌باكوورى پارێزگاى بابل ده‌هێنێت.
    ڕاگه‌یاندنى حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"هێزێك له‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌مڕۆ توانى شكست به‌هه‌وڵێكى دزه‌پێكردنى تیرۆرستانى داعش له‌ ناوچه‌ى روێعیه‌ى سه‌ر شاره‌دێى جورف نه‌سرى هێناوه‌ له‌میان پرۆسه‌ى گه‌ڕان وپشكنیندا".
    وتیشى"پرۆسه‌كه‌ بووه‌ هۆى شه‌هید بوونى جه‌نگاوه‌ر"عه‌بدوڵلا موحسین محه‌مه‌د"دانیشتووى پارێزگاى به‌سڕه‌یه‌ وسه‌ر به‌لیواى 47ى حه‌شدى شه‌عبى له‌كاتى به‌جێ گه‌یاندنى ئه‌ركه‌كانیدا".