بانكى ڕه‌شید ده‌ست به‌خه‌رجكردنى مووچه‌ى مانگى ئایارى خانه‌نشینان ده‌كات

ناوخۆ
  • 10-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    بانكى ڕه‌شید ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ده‌ستیكردووه‌ به‌خه‌رجكردنى مووچه‌ى مانگى ئایارى خانه‌نشینانى"مه‌ده‌نى وسه‌ربازى"
    بانكى ڕه‌شید له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"مووچه‌ى مانگى ئایارى خانه‌نشینانى"مه‌ده‌نى وسه‌ربازى"له‌ڕێگاى كه‌ره‌سه‌كانى خه‌رجى ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ خه‌رجكراوه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"خانه‌نشینانى هه‌ڵگرى كارتى ئه‌لیكترۆنى ده‌توانن مووچه‌كانیان له‌لقه‌كانى بانكه‌كه‌ له‌به‌غدا وپارێزگاكان یان له‌نوسینگه‌كانى نه‌خیل ماسته‌ر وه‌ربگرن".