ته‌ندروستى كه‌ربه‌لا چاكبوونه‌وه‌ى دوو توشبووى كۆرۆناى ڕاگه‌یاند

ناوخۆ
  • 10-05-2020, 00:00
  • +A -A

     كه‌ربه‌لا-اه‌ع

     
    فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى كه‌ربه‌لا،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،چاكبوونه‌وه‌ى دوو حاڵه‌تى توشبووى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
    فه‌رمانگه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"دوو توشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌ته‌واوه‌تى چاكبوونه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ردوو توشبووه‌كه‌ له‌یه‌كه‌وه‌ نزیكن،ودانیشتووى هه‌ردوو گه‌ڕه‌كى موعلمین ومه‌عمه‌لچین به‌مه‌یش كۆى چاكبوانى ڤایرۆسه‌كه‌ بۆ(85)حاڵه‌ت به‌رزبووه‌وه‌".
    وتیشى"له‌ئێستادا ته‌نها(17)حاڵه‌ت له‌نه‌خۆشخانه‌كان ماون وچاودێرى چڕى پزیشكى وه‌رده‌گرن به‌پێى لیستى ته‌ندروستى جیهانى".