لیژنه‌ى باڵا بڕیاریدا له‌رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی جێبه‌جێبكرێت

ناوخۆ
  • 10-05-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی له‌باره‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد و رایگه‌یاند، له‌رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی جێبه‌جێده‌كرێت.
    نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی  به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌، بارودۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكاره‌كانی تاوتوێكردوه‌.
    هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌‌، به‌پشت به‌ستن به‌راپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ له‌باره‌ی دواین پێشهاته‌كانی ته‌ندروستی ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌ركراون، یه‌كێك له‌بڕیاره‌كانیش، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌كاتژمێر 5:00ی ئێواره‌ تا 5:00ی به‌یانی جێبه‌جێده‌كرێت.
    له‌به‌شێكی دیكه‌ی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی هاتوه‌، رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی جێبه‌جێده‌كرێت، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی چه‌ند مه‌رجێكی سه‌لامه‌تیدا رێگه‌ به‌ كاركردنی پاسه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان داده‌نێت، له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆشه‌وه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌سه‌رپێچیكاران ده‌كرێت.