به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به‌زووترین كات كۆمپانیا ئه‌وروپییه ڕه‌سه‌نه‌كانى چاره‌سه‌ركردن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه ڕایگه‌یاند"كه‌عبى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10- ئایارى 2020 به‌ئاماده‌بوونى جواد موسه‌وى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ندروستى وژینگه وبڕیاردهرى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازى كردووه له‌نوێنه‌رانى نه‌خۆشه‌كانى (لۆكیمیا)كهڕاگرتنى چاره‌سه‌ركردنیان له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى ڕابردوو له‌لایه‌ن كۆمپانیاى كیمادیا كاریگه‌رى كردۆته سه‌ر ڕه‌وشى ته‌ندروستییان"،ڕوونیشیكرده‌وه"كه‌عبى گوێ له‌گرنگترین داخوازییه‌كانى نه‌خۆشه‌كانى كردووه كه‌بریتییه بووه له‌دابینكردنى چاره‌سه‌رى ئه‌م نه‌خۆشییه لهنرخێكى پاڵپشتیكراو له‌لایه‌ن كۆمپانیاى كیمادیاى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى چونكه ئه‌و زۆربه‌ى ئه‌و ده‌رمانانه‌ى له‌بازاڕ هه‌ن سه‌رچاوه‌كه‌ى ڕه‌سه‌ن نین ونرخهكانیان به‌رزه وزۆریش كارا نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنیان ئه‌مه‌یش ڕه‌نگدانه‌وه‌ى نه‌رێنى هه‌بووه له‌سه‌ر ره‌وشى ته‌ندروستییان.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كه‌عبى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه "به‌هاوكارى ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كار له‌سه‌ر دووبارى كردنه‌وه‌ى نوسینگهكانى كۆمپانیا ئه‌وروپییه‌كانى چاره‌سه‌ركردن ده‌دات به‌تایبه‌ت سویدییه‌كان له‌به‌غدا بۆ كۆتایی هێنان بهگرفتانه له‌داهاتوودا".