كازمى جه‌خت له‌په‌رۆشى حكومه‌تى نوێ ده‌كات بۆ چاودێریكردنى چینه‌كانى كۆمه‌ڵگا

ناوخۆ
  • 10-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختى له‌په‌رۆشى حكومه‌تى نوێ ده‌كات بۆ چاودێرى كردنى چینه‌كانى كۆمه‌ڵگا.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كازمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانى فه‌رمانگه‌ى خانه‌نشینى نیشتیمانى كردووه‌،وپرۆسه‌ى ده‌ستپێكردنى خه‌رجكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینانى به‌سه‌ركردۆته‌وه‌،وپێداچوونه‌وه‌ى ڕێره‌وه‌ى كاره‌كانى ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ كردووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و گرفتانه‌ى ئاسته‌نگى دروست ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر خانه‌نشینان بۆ وه‌رگرتنى شایسته‌كانیان.
    كازمى ئاماژه‌ى به‌په‌رۆشى حكومه‌تى نوێ دایه‌وه‌ له‌باره‌ى چاودێرى كردنى چینه‌كانى كۆمه‌ڵگا له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه‌ چینى خانه‌نشینان،جه‌ختیشى كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى كاركردن له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو به‌رامبه‌ر هاوڵاتى بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى.
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران  له‌فه‌رمانگه‌ى خانه‌نشینى چاوى به‌ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى كه‌وتووه‌ وڕێنمایی داوه‌ میكانزمێك بدۆزرێته‌وه‌ بۆ په‌له‌ كردن له‌مامه‌ڵه‌كانى خانه‌نشینان وهه‌روه‌ها خۆیشى سه‌رپه‌رشتى ته‌واوكردنى به‌شێك له‌مامه‌ڵه‌كانى كردووه‌.
    تیشكیشى خسته‌ر سه‌ر گرنگى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ماهه‌نگى نێوان به‌ڕێوبه‌رایه‌تى خانه‌نشینى ووه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ سوود وه‌رگرتن له‌نوسینگه‌كانى پۆسته‌ له‌سه‌رانسه‌رى عێراق به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى مووچه‌ى خانه‌نشینان وڕایی كردنى مامه‌ڵه‌كانیان.