به‌غدا-اه‌ع
جۆزیبه كۆنتى سه‌رۆك وه‌زیرانى كۆمارى ئیتاڵیا،دووپاتیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ى هه‌میشه پشتیوانى عێراق ده‌كات.
نوسینگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بروسكه‌یه‌كى پیرۆزبایی له‌لایه‌ن جۆزیبه كۆنتى سه‌رۆك وه‌زیرانى كۆمارى ئیتاڵیایه‌وه پێگه‌یشت به‌بۆنه‌ى وه‌رگرتنى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت".
كۆنتى لهبروسكهكه جه‌خت لهپهرۆشى ئیتاڵیا كرده‌وه بۆ پێشكه‌شكردنى هاریكارى به‌رده‌وام بۆ عێراق له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاسته‌نگییه‌كان وبه‌جێ گه‌یاندنى سه‌قامگیرى به‌رده‌وام ،ڕوونیشیكرده‌وه ئیتاڵیا هه‌میشه پشتیوانى عێراق ده‌كات.
هه‌روه‌ها خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق وئیتاڵیا زیاتر گه‌شه بكات وسه‌ركه‌وتوو بێت له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.