به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ڕێنمایی دایه ده‌سته‌ى خانه‌نشینى نیشتیمانى په‌له بكات له‌ڕایی كردنى مامه‌ڵه‌كانى هاوڵاتیان.
ئه‌حمه‌د عهبدلجهلیل به‌رێوبه‌رى ده‌سته‌ى خانه‌نشینى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانى فه‌رمانگه‌ى خانه‌نشینى كردووه وچاوى به‌ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى كه‌وتووه وداواكارییهكانیان جێ به‌جێ كردووه".
وتیشى"كازمى رَێنمایی داوه به‌دۆزینه‌وه‌ى ژێرخانى نوێ بۆ ده‌سته‌ى خانه‌نشینى نیشتیمانى به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ى پۆسته وگه‌یاندن ،هه‌روه‌ها جه‌ختیشى له‌سه‌ر پاراستنى واده‌ى خه‌رجكردنى مووچه خانه‌نشینان ودوانهكهوتنیان كردۆته‌وه".
شایه‌نى باسه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران له‌تویتێكدا له‌سه‌ر "تویته‌ر" كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه ڕایگه‌یاند"خانه‌نشینان وهه‌ژاران كهسوكارمن وخاڵى یه‌كه‌من له‌لیستى پێشینهكانمن ،ڕێگا ناده‌ین هیچ عێراقییه‌ك شه‌و به‌خه‌فه‌ته‌وه بخه‌وێت پێش ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت هه‌موو پابهندییهكانى بۆ جێ به‌جێ بكات.
ده‌سته‌ى خانه‌نشینى نیشتیمانى،خه‌رجكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینانى مه‌ده‌نى وسه‌ربازى ڕاگه‌یاند.
ده‌سته‌كه لهڕاگهیهندراوێكداكهوێنهیهكى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ده‌سته‌كه مووچه‌ى مانگى ئایارى خانه‌نشینانى مه‌ده‌نى وسه‌ربازى خه‌رجكردووه".
وتیشى"ئه‌و خانه‌نشینانه‌ى كارتى ئه‌لیكترۆنیان هه‌یه ده‌توانن سه‌ردانى ده‌روازه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراو بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى مووچه‌كانیان".