كازمى بروسكه‌ى پیرۆزبایی پێگه‌یشت به‌بۆنه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت

  • 10-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا– اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بروسكه‌ى پیرۆزبایی له‌لایه‌ن سه‌رۆكى وڵاتى ئیمارات وجێگره‌كه‌ى وجێنشینى ئه‌بو زه‌بى وسه‌رۆكى وڵاتى فه‌ڵه‌ستین پێگه‌یشت.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كازمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بروسكه‌یه‌كى پیرۆزبایی له‌لایه‌ن خه‌لیفه‌ بن زاید ئال نهه‌یان سه‌رۆكى وڵاتى ئیمارات پێگه‌یشت وتیایدا وێڕاى پیرۆزبایی كردن له‌كازمى به‌بۆنه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت وبه‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران"،هێواى سه‌ركه‌وتنى بۆ عێراق وگه‌له‌كه‌ى وگه‌شه‌سه‌ندى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى خواستوه‌ ".
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بروسكه‌یه‌كى پیرۆزباییشى پێگه‌یشت له‌لایه‌ن محه‌مه‌د بن راشد ئال مه‌كتووم جێگرى سه‌رۆكى وڵاتى ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانڕه‌واى دوبه‌ى به‌بۆنه‌ى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت وبه‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
    هه‌روه‌ها كازمى بروسكه‌یه‌كى پیرۆزبایی له‌لایه‌ن محه‌مه‌د بن زاید ئال نهه‌یان جێنشینى ئه‌بو زه‌بى پێگه‌یشت وتیایدا پیرۆزبایی پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ وبه‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى كرد.
    له‌لایه‌كى تره‌وه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بروسكه‌یه‌كى پیرۆزبایی له‌لایه‌ن مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكى وڵاتى فه‌ڵه‌ستین پێگه‌یشت،وتیایدا پیرۆزبایی وڵاتى فه‌ڵه‌ستین به‌حكومه‌ت وگه‌له‌وه‌ گه‌یانده‌ كازمى به‌بۆنه‌ى وه‌رگرتنى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت.
    عه‌باس جه‌ختى له‌سه‌ر تواناى حكومه‌تى نوێ كرده‌وه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنى ئاسته‌نگییه‌كانى ئێستا وشانازیشى كرد به‌په‌یوه‌ندییه‌ برایانه‌ ومێژووییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وگه‌لى دۆستدا.