لیژنه‌یه‌كى نوێنه‌رایه‌تى پێشنیارێك پێشكه‌ش ده‌كات بۆ له‌ناوبردنى گه‌نده‌ڵى

ناوخۆ
  • 10-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى پێشنیارێكیان پێشكه‌ش كرد بۆ له‌ناوبردنى گه‌نده‌ڵى له‌دام وده‌زگاكان.
    هودا سه‌جاد ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"به‌ره‌وپێشبردنى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارییه‌كانى وپێشكه‌وتنى ئابوورى دیجیتاڵ ڕێگا ده‌گرێت له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌دام وده‌زگاكان".
    سه‌جاد دووپاتیشیكرده‌وه‌"به‌ره‌وپێشبردنى سێكته‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان ڕۆڵى ده‌بێت له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،له‌گه‌ڵ ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌ت بۆ هاوڵاتى بۆ زانینى ئه‌و نرخانه‌ى ڕێككه‌وتنى له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت".
    وتیشى"بووژانه‌وه‌ى ژێرخانى سێكته‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان ڕێگا خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ كۆمپانیاكان باشترین خزمه‌تگوزارى وبه‌هه‌رزانترین نرخ پێشكه‌ش بكه‌ن"،ئاماژه‌یشى دا"به‌كارنه‌هێنانى نه‌وه‌ى چواره‌ وپێنجه‌م به‌هۆكارى نه‌بووى ژێرخانى ته‌واوه‌وه‌ بووه‌".