وەزیری تەندروستی:سەرجەم تواناکان دەخرێتەگەڕ بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا

ناوخۆ
  • 10-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    حه‌سه‌ن تمیمی وه‌زیرى ته‌ندروستى وژینگه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،هه‌موو تواناكانى ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان خراونه‌ته‌ گه‌ڕ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قه‌یرانى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
    تمیمی له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕه‌نگه‌ پێویستى به‌ئۆتێلى زیاتر هه‌بێت له‌به‌ر مه‌ترسى زیادبوونى ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا یان ئه‌وانه‌ى به‌ركه‌وته‌ى نه‌خۆشه‌كانن".
    وتیشى"چاودێرى ڕه‌وشى توشبووانى كه‌ره‌نتینه‌ كراوى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب ونه‌خۆشخانه‌كانى تر كردووه‌،له‌گه‌ڵ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ڕه‌وشى گه‌شتیارانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كه‌ له‌ئۆتێلێك كه‌ره‌نتینه‌ كراون له‌پێشوویشدا له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى ره‌سافه‌ به‌كرێ گراوه‌".
    ئاماژه‌یشى به‌گرنگى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى باش بۆ توشبووانى كرد وسه‌رجه‌م تواناكانى ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان بخرێنه‌ گه‌ڕ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قه‌یرانى كۆرۆنا".