به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ هه‌زار و 979 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 76 كه‌سی دیكه به په‌تاكه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پشتڕاست كرایه‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 25 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 10 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 19 حاڵه‌ت
به‌سره: 17 حاڵه‌ت
میسان: 1 حاڵه‌ت
واست: 1 حاڵه‌ت
ئه‌نبار: 2 حاڵه‌ت
سه‌ڵاحه‌دین: 1 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 3 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستدا، به شێوه‌یه‌ك كه‌سێك له ناوچه‌ی شاری پزیشكیی به‌غدا، یه‌كێك له ناوچه‌ی روسافه‌ی به‌غدا و ئه‌وی دیكه‌ش له دیاله گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا 41 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌غدا/ كه‌رخ: 11 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 2 حاڵه‌ت
به‌سره: 8 حاڵه‌ت
بابل: 4 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 5 حاڵه‌ت
كه‌ركووك: 1 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 9 حاڵه‌ت
سه‌ڵاحه‌دین: 1 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 2 هه‌زار و 679 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 107 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 702 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 870 كه‌سیش هێشتا له نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه.