شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى داواى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى ده‌كات بۆ ماوه‌ى 14 ڕۆژ

ناوخۆ
  • 9-05-2020, 00:00
  • +A -A

      به‌غدا-اه‌ع

     
    شانه‌ى قه‌یرانى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،داواى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى كرده‌وه‌ بۆ ماوه‌ى 14 ڕۆژ.
    دكتۆر جواد موسه‌وى بڕیارده‌رى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون به‌ڕێنماییه‌كانى خۆپارێزى وقه‌ده‌غه‌ى ته‌ندروستى وزیادبوونى ڕێژه‌ى به‌ركه‌وتووان وتێكه‌ڵ بوونى چڕى هاوڵاتیان ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى بۆ ماوه‌ى 14 ڕۆژ وله‌ماوه‌ى دوا ده‌ رۆژى مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زان وڕۆژانى جه‌زنى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان ،به‌و پێیه‌ى پێش ئه‌م هه‌نگاوه‌ بیمه‌ى دارایی فریاگوزارى به‌سه‌ر سوودمه‌ندان دابه‌ش بكرێت".