به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بروسكه‌یه‌كى پیرۆزبایی له‌لایه‌ن كاردیناڵ لویس روفائێل ساكۆ پاتریاركى كلدانییهكانى عێراق وجیهانه‌وه پێگه‌یشت،وتیایدا پیرۆزبایی خۆى بۆ كازمى ده‌ڕبڕى به‌بۆنه‌ى وه‌رگرتنى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ،هیوایشى خواست عێراقییه‌كان له‌خێر وخۆشیدا بن.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،كاردیناڵ لویس روفائێل ساكۆ متمانه‌ى خۆى به‌حكومه‌تى ودید وبۆچوونه كاراكانى ده‌ڕبڕى بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان"،سه‌ر له‌نوێ داوایشى لهعێراقییهكان كرد یه‌كڕیز بن بۆ پشتیوانى كردنى حكومه‌تى نوێ هیوایشى خواست عێراق سه‌قاگیر وبهئاشتهوایی بێت".