نه‌ینه‌وا:پلانى ئه‌منى نوێ بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش

ئەمنی
  • 9-05-2020, 00:00
  • +A -A

     نه‌ینه‌وا-اه‌ع

     
    نه‌جم جبورى،پارێزگارى نه‌ینه‌وا،پلانى ئه‌منى نوێ ڕاگه‌یاند بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش.
    جبورى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)دووپاتیكرده‌وه‌،ڕێنمایی داوه‌ته‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان به‌دانانى پلانێكى كارا بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبى"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ژماره‌یه‌ك سه‌ردانى مه‌یدانى بۆ باشوورى ڕۆژئاواى حه‌زه‌ر وسنوورى عێراق وسوریا وناوچه‌ هاوسنوورییه‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار ئه‌نجامداوه‌".
    وتیشى"ئه‌و سه‌ردانانه‌ بۆ چاودێرى كردنى كه‌رته‌ سه‌ربازییه‌كان له‌و ناوچانه‌ بووه‌ ودانانى پلانى نوێ بۆ راوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبار"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیویانه‌ به‌رپرسێكى ئه‌منى تیرۆرستانى داعش له‌چیاى بادوش له‌باكوورى ڕۆژئاواى نه‌ینه‌وا بكووژن،له‌گه‌ڵ وێرانكردنى ژماره‌یه‌ك ماتۆرسكێل له‌باشوورى حه‌زه‌ر".