هێزێكى هاوبه‌ش دوو تیرۆرستیان ده‌ستگیركرد وده‌ستیان به‌سه‌ر په‌ناگه‌یه‌ك له‌سه‌ڵاحه‌ددین گرت

ئەمنی
  • 8-05-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    هێزێكى هاوبه‌ش سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ، دوو تیرۆرستیان ده‌ستگیركرد وده‌ستیان به‌سه‌ر په‌ناگه‌یه‌ك گرت كه‌ ‌چوار موشه‌كى كاتیۆشاى له‌خۆگرتبوو.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"هێزێكى هاوبه‌ش له‌میان فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ستى به‌ئه‌ركى پشكنین وكیۆماڵكردنى گوندى سه‌لام وڕۆژهه‌ڵاتى پردى سكه‌رییات كردووه‌،وله‌ئه‌نجامدا دوو گۆمانلێكراو ده‌ستگیركران وپه‌ناگه‌یه‌ك دۆزرایه‌وه‌ كه‌4موشه‌كى كاتیۆشاى عه‌یار 107ملم له‌خۆگرتبوو وچاره‌سه‌ركران وهه‌روه‌ها په‌ناگه‌یه‌ك كه‌كۆمه‌ڵێك فه‌رشى تیابوو وبه‌ته‌واوه‌تى سووتێنرا له‌گه‌ڵ په‌ناگه‌یه‌كى تر كه‌پێنج گوله‌ى هاوه‌ن ومێزێك كه‌نه‌خشه‌ى ناوچه‌كه‌(له‌دۆڵى سه‌رسار تاوه‌كو ناوچه‌ى گرده‌كانى باج) له‌سه‌ر بوو وبه‌ته‌واوه‌تى خاپووركرا
    لاى خۆیه‌وه‌"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره‌ ئه‌ركێكى جێ به‌جێ كرد بۆ كیۆماڵكردنى سه‌بازگه‌ى(خالید بن وه‌لید" له‌ئه‌نجامدا 27 بۆمبى چێندراو ته‌قێندرایه‌وه‌ كه‌بریتى بوو له‌عه‌مبارێكى 20لیترى له‌پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش بوو".