بهغدا-اهع
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سکرتێری گشتی پەیماننامەی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) پرسی روبەروبونەوەی تیرۆر، بەردەوامی پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ عێراق و بەردەوامی مەشقکردن بە هێزەکانی عێراق تاوتوێ دەکەن.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و یەنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی پەیماننامەی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سکرتێری ناتۆ پیرۆزبایی دەستبەکاربونی لە حکومەتی نوێی عێراق کردوە.
ئەوەش هاتوە، سکرتێری گشتی ناتۆ جەختی لە پشتیوانی ئەندامانی رێکخراوەکەی بۆ پرسی بەرەنگار بونەوەی تیرۆر لە عێراق بۆ سەرۆک وەزیران و حکومەتی نوێ دوپاتکردوەتەوە.
لای خۆیەوە مستەفا کازمی باسی لەوەکردوە، حکومەتی عێراق ئەرکێکی گەورە بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانی ناتۆ بەڕێوەدەبات، لەسەر ئەو بنەمایەش بانگهێشتی سکرتێری گشتی ناتۆی کرد بۆ سەردانیکردنی بەغدا و گفتوگۆکردن لەبارەی راهێنان بە هێزە عێراقییەکان.