به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 2 هه‌زار و 337 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 60 كه‌سی دیكه به په‌تاكه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پشتڕاست كرایه‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 12 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 19 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 3 حاڵه‌ت
دیاله: 1 حاڵه‌ت
به‌سره: 12 حاڵه‌ت
میسان: 9 حاڵه‌ت
زیقار: 2 حاڵه‌ت
سه‌ڵاحه‌دین: 2 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 2 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستدا، به شێوه‌یه‌ك كه‌سێك له ناوچه‌ی شاری پزیشكیی به‌غدا، یه‌كێك له ناوچه‌ی روسافه‌ی به‌غدا گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا 35 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 3 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 9 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 2 حاڵه‌ت
به‌سره: 5 حاڵه‌ت
بابل: 1 حاڵه‌ت
زیقار: 4 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 5 حاڵه‌ت
كه‌ركووك: 3 حاڵه‌ت
میسان: 3 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 2 هه‌زار و 603 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 104 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 661 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 838 كه‌سیش هێشتا له نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه.