به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ئامارى نوێى سه‌رپێچیكارانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى خۆپارێزى ڕاگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا به‌رده‌وامن له‌ڕێوشوێنه تایبه‌ته‌كانى سه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى خۆپارێزى"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو "له17ى ئاداره‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ 8ى ئایار 39666 سه‌رپێچیكار ده‌ستگیركراوه وهه‌روه‌ها 2574 ئۆتۆمبێل وماتۆرسكیلى جۆراجۆر ده‌ستبه‌سه‌ركران".
وتیشى"ڕێژه‌ى سزاكان96879 سزایه ،وهه‌روه‌ها ئاسانكارى هاتنه‌ژووره‌وه‌ى 88610 بارهه‌ڵگرى كه‌ره‌سه‌ى خۆراكى كردووه"،داوایشى له"هاوڵاتیان كرد هاوكار بن بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌ركى هێزه ئه‌منییه‌كان".