به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه كه‌توانیویه‌تى زیاتر له16 هه‌زار هاوڵاتى عێراقى گیرخواردووى(22)وڵات بگه‌رێنێته‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه به‌ئه‌ركى باڵیۆزخانه‌كانمان له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتانى جیهاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه،وبه‌كۆششى باڵاى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان وفه‌رمانگه‌ى نه‌خشه له‌ناوه‌ندى وه‌زاره‌ته‌كه له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى رێوشوێنه‌كانى قه‌ده‌غه‌كردن وداخستن وڕاگرتنى فڕۆكه‌وانى ،به‌ڕۆڵێكى باڵاوه كارى كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ى عێراقییه گیرخواردووه‌كانى زیاتر له(22)وڵات"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"نزیكه‌ى (16041) هاوڵاتى گه‌ڕاندۆته‌وه ،به‌ڕێژه‌ى(81)گه‌شتى ئاسمانى،و(3)گه‌شتى زه‌مینى،ئه‌ویش به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێڵى ئاسمانى عێراقى،وده‌سه‌ڵاتى فرۆكه‌وانى مه‌ده‌نى ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ونێرده دیبلۆماسى وكونسوڵخانه‌كان له‌گۆڕه‌پانه‌كانه‌وه كاره‌كانیان ئه‌نجامدا".
وتیشى"وه‌زاره‌ته‌كه‌وه به‌گرنگییه‌وه چاودێرى ڕه‌وشى توشبووانى ڕه‌وه‌ندى عێراقى ده‌كات له‌هه‌ر شوێنێك بن وژماره‌ى توشبووانیش(247)،و(82)چاكبوونه‌وه،و(36)گیانله‌ده‌ستدان،له(22)وڵات".