به‌غدا-اه‌ع
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس ده‌رچوونى نوسراوێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى پێشوو بهڕاگرتنى خەرجییە داراییەکانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وخانهنشینانى ڕه‌تكرده‌وه.
سه‌رچاوه‌كه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند،هه‌ندێك له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وتۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵێكیان بڵاوكرده‌وه كه‌بریتییه لهدهركرنى بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وڕه‌نگه ببێته هۆكارێك بۆ ده‌ستكارى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت ومووچهى خانه‌نشینان "،دووپاتیشیكرده‌وه"هیچ بڕیارێك ده‌رنه‌كراوه به‌مه‌به‌ستى ڕاگرتنى خەرجییە داراییەکانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ت وده‌سته‌كان وپارێزگاكان یان مووچه‌ى خانه‌نشینان".
وتیشى"بڕیارى ژماره‌ى(97)ى ساڵى 2020 مه‌به‌ست لێى ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشینه‌ى خه‌رجییه‌كانه به‌هۆى دابه‌زینى نرخه‌كان نه‌وت نه‌ك خەرجییە داراییەکانى مووچه رابگرێت"،داوایشى له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن كرد له‌داهاتوودا به‌وردبینییه‌وه بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بگوازێته‌وه".