حه‌شدى شه‌عبى پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى له‌شارده‌ێى نه‌مرود له‌موسڵ ئه‌نجام ده‌دات

ئەمنی
  • 9-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى له‌شاره‌دێى نه‌مرود له‌موسڵ ئه‌نجام ده‌دات.
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌، فه‌وجى یه‌كه‌م له‌لیوا 30 سه‌ر به‌فه‌رمانده‌یی نه‌ینه‌وا له‌حه‌شدى شه‌عبى پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى له‌شاره‌دێى نه‌مرود ئه‌نجام دا بۆ پشكنینى ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى ڕووبارى دیجله‌.
    جێى ئاماژه‌پێكردنه‌ شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى پێشووتر ڕایگه‌یاندبوو،له‌بۆسه‌یه‌كى تۆكمه‌دا له‌پارێزگاى كه‌ركووك دوو تیرۆرست كووژران.
    شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،له‌میان پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى هێزێك له‌فیرقه‌ى پێنجى پۆلیسى فیدڕاڵى توانى دوو تیرۆرستى داعش بكووژێت دواى دانانى بۆسه‌یه‌كى تۆكمه‌ بۆیان له‌گوندى"ته‌رفاوى"نزیك چیاى حه‌مرین له‌میان كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى كه‌ركوك.