كازمى:خانه‌نشینان وهه‌ژاران خاڵى یه‌كه‌من له‌لیستى پێشینه‌كانم

ناوخۆ
  • 9-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،خانه‌نشینان وهه‌ژارانى به‌خاڵى یه‌كه‌م له‌لیستى پێشینه‌كانى دانا،جه‌ختیشى له‌سه‌ر خه‌رجكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینان كرد.
    كازمى له‌تویتێكدا له‌سه‌ر تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى "تویته‌ر"كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌ ڕایگه‌یاند"خانه‌نشینان وهه‌ژاران كه‌س وكارى منن ،ئه‌وان خاڵى یه‌كه‌من له‌لیستى پێشینه‌كانم ،رێگا ناده‌ین هاوڵاتى عێراقى به‌خه‌مبار شه‌و بخه‌وێت پێش ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى پابه‌ندییه‌كانى جێ به‌جێ بكات".
    وتیشى"مووچه‌ى خانه‌نشینان خه‌رج ده‌كرێت"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"عێراق خاوه‌ن چاكه‌كان فه‌رامۆش ناكات ئه‌وانه‌ى كه‌ته‌مه‌نیان خسته‌ خزمه‌تى وڵات،حكومه‌ت له‌خزمه‌تیان ده‌بێت".