به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ڕایگه‌یاند،لهبۆسهیهكى تۆكمه‌دا له‌پارێزگاى كه‌ركووك دوو تیرۆرست كووژران.
شانه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه،له‌میان پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى هێزێك لهفیرقهى پێنجى پۆلیسى فیدڕاڵى توانى دوو تیرۆرستى داعش بكووژێت دواى دانانى بۆسه‌یه‌كى تۆكمه بۆیان له‌گوندى"تهرفاوى"نزیك چیاى حه‌مرین له‌میان كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى كه‌ركوك.
پێشووتر هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینى ، هێزێكى هاوبه‌ش سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین دوو تیرۆرستیان ده‌ستگیركرد وده‌ستیان به‌سه‌ر په‌ناگه‌یه‌ك گرت كه چوار موشه‌كى كاتیۆشاى له‌خۆگرتبوو.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"هێزێكى هاوبه‌ش له‌میان فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ستى به‌ئه‌ركى پشكنین وكیۆماڵكردنى گوندى سه‌لام وڕۆژهه‌ڵاتى پردى سكهرییات كردووه،وله‌ئه‌نجامدا دوو گۆمانلێكراو ده‌ستگیركران وپهناگهیهك دۆزرایه‌وه كه4موشه‌كى كاتیۆشاى عه‌یار 107ملم له‌خۆگرتبوو وچارهسهركران وهه‌روه‌ها په‌ناگه‌یه‌ك كه‌كۆمه‌ڵێك فه‌رشى تیا‌بوو وبهتهواوهتى سووتێنرا له‌گه‌ڵ په‌ناگه‌یه‌كى تر كه‌پێنج گوله‌ى هاوه‌ن ومێزێك كهنهخشهى ناوچه‌كه(له‌دۆڵى سه‌رسار تاوه‌كو ناوچه‌ى گردهكانى باج) له‌سه‌ر بوو وبهتهواوهتى خاپووركرا".