به‌غدا-اه‌ع
حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،شكستپێهێنانى هێرشێكى ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش له‌ڕۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددین ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یاندنى حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه" تۆپخانه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تى تۆپخانه‌ى حه‌شدى شه‌عبى وتۆپخانهكانی لیواى 21ى حه‌شدى شه‌عبى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعشیان كرده ئامانج له‌ناوچه‌كانى حهمیزه وعواشره وئه‌بو ركبه".
وتیشى"توپبارانهكه زیانێكى زۆرى گه‌یانده ڕێزه‌كانى چه‌ته‌ى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش".