كازمى وكه‌عبى ڕێككه‌وتن له‌باره‌ى خه‌رجكردنى مووچه‌ى خانه‌نیشینان سبه‌ى شه‌ممه‌

ناوخۆ
  • 8-05-2020, 00:00
  • +A -A

     بغداد- واع

    حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى به‌مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كرد،بۆ تاوتوێ كردنى بابه‌تى دواكه‌وتنى مووچه‌ى برایانى خانه‌نشین.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کەدەستی ئاژانسی ھەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە، بڵاویكرده‌وه‌"سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتیكردۆته‌وه‌ كه‌ سبه‌ى شه‌ممه‌ خه‌رجكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینان ده‌ستپێده‌كات".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى دابینكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینان وتۆڕى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌سه‌رووى پێشینه‌كانى دارایی وخه‌رجكردنى هه‌موو مانگێك بێت له‌لایه‌ن هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌وه‌".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كه‌عبى سه‌ر له‌نوێ"جه‌ختیكردۆته‌وه‌ كه‌ مووچه‌ى خانه‌نشینان وچینه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان هێڵى سوورە وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك وبۆ هه‌ر مه‌به‌ستێكیش ده‌ستكارى ناكرێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئابوورى وسه‌رجه‌م ئه‌و دانوستانه‌ى تاوتوێ قه‌یرانى ئابوورى تیایدا كراوه‌ جه‌خیتكردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى مووچه‌ى خانه‌نشینان وچاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى دوور ده‌بێت له‌بیرۆكه‌ى بڕین یان هه‌ر بڕیارێكى حكومى یا نوێنه‌رایه‌تى له‌داهاتوودا".