قاهیره-اه‌ع
ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یت ئه‌میندارى گشتى كۆمكارى عه‌ره‌بى پێشوازى كرد له‌پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران وبه‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌میندارى گشتى كۆمكارى عه‌ره‌بى داواى كرد په‌له بكرێت له‌ته‌واوكردنى پێكهاته‌ى وه‌زارى ،بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى نوێ بتوانێت ڕووبه‌رووى ئاسته‌نگییه‌كانى ئێستایی ببێته‌وه وخواسته ڕه‌واكانى جێ به‌جێ بكات كه‌جه‌ماوه‌رى گه‌لى عێراق هه‌ر له‌تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى ڕابردوو خواستیان له‌سه‌ر".
وتیشى"ئه‌بو غه‌یت په‌یامێكى پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكى وه‌زیرانى نوێى عێراق كردووه وجه‌ختى كردۆته‌وه كه‌كۆمكارى عه‌ره‌بى به‌رده‌وامه له پشتیوانیكردنى عێراق وئاماده‌یه بۆ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى نوێ به‌و پێیه‌ى پارێزگارى له‌عێراق ویه‌كڕیزى وسه‌قامگیرى بكات،وهه‌روه‌ها به‌تواناى بكات بۆ بووژاندنه‌وه‌ى ئه‌و ڕه‌وشه سه‌خته كه‌به‌مدواییه‌دا به‌رۆكى گرته‌وه.
ئاماژه‌یشى دا"سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسى له‌ئه‌میندارێتى گشتى كۆمكارى عه‌ره‌بى ڕوونیكرۆدته‌وه قۆناغى داهاتوو حكومه‌تى عێراق ده‌خاته به‌رده‌م ئاسته‌نگى سیاسی وئابوورى گشتگیر به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به‌دوورخستنه‌وه‌ى عێراق له‌كێشمه‌كێشى هه‌رێمایه‌تى ونێوده‌وڵه‌تى ،وپاراستنى باشترین په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رى عه‌ره‌بى ،دووپاتیشیكرده‌وه كۆمكارى عه‌ره‌بى به‌رده‌وامه له‌پشتیوانیكردنى عێراق وگه‌له‌كه‌ى وبه‌ئه‌ركى پێویست هه‌ڵده‌ستێت بۆ هاریكاریكردنى له‌پێناو به‌جێ گه‌یاندنى سه‌قامگیرى وخۆشگوزه‌رانى وگه‌شه‌پێدان".