به‌غدا-اه‌ع
حكومه‌تى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران، به‌فه‌رمى ده‌ستبه‌كاربوو دواى وه‌رگرتنى ئه‌ركه‌كانى له‌حكومه‌تى ده‌ستله‌كاركێشاوه.
نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه،ئێواره‌ی ئه‌مڕۆى پێنجشه‌ممه، له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی عێراق، رێوڕه‌سمی ئاڵوگۆڕی پۆسته وه‌زارییه‌كان به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ، مسته‌فا كازمی و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و میانه‌یه‌دا، مسته‌فا كازمی رایگه‌یاند، ئێمه سوێندمان خواردووه ئه‌م وڵاته بپارێزین و ده‌سته‌به‌ری دڵنیایی بۆ هاووڵاتیان بكه‌ین و ئه‌و په‌یامه‌یان پێ بگه‌یه‌نین، كه حكومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه بۆ هاووڵاتیانی عێراق.
وتیشی: سوورین له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستهاتوون و ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌كی هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه ئه‌منیی و ئاسته‌نگه ئابووری و تهندرووسییهكان، كه ئێستا رووبه‌ڕووی وڵاتمان بوونه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا،عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووى عێراق، پیرۆزبایی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی كرد و جه‌ختیشیكرده‌وه، ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ك رووكارێكی دیموكراتی بایه‌خی گه‌وره‌ی هه‌یه.