به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ى جێنشینى سعودیه پیرۆزبایی له‌مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران كرد به‌بۆنه‌ى متمانه‌دان بهحكومهتهكهى له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه،بانگهێشتنامهیهكیشى ئاڕاسته‌ى كازمى كرد بۆ سه‌ردانكردنى عه‌ره‌بستانى سعودیه.
نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه،مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن میر محه‌مه‌د كوڕى سه‌لمان شازاده‌ى جێنشینى سعودیه پێگه‌یشت،كه‌تیایدا پیرۆزبایی لهكازمى كرد به‌بۆنه‌ى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت وبه‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕوونیشیكرده‌وه،شازده‌ى جێنشینى سعودیه پیرۆزبایی شا سه‌لمان كوڕى عه‌بدلعه‌زیز گه‌یانده كازمى وخواستهكانى بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى دۆستدا ،دووپاتیشیكردۆته‌وه عێراق ڕۆڵێكى سه‌ره‌كى هه‌یه لهنزیككردنهوهى دیدوبۆچوونهكانى ناوچه‌كه.
ئاماژه‌یشى دا میر محه‌مه‌د كوڕى سه‌لمان بانگهێشتننامهیهكى ئاڕاسته‌ى كازمى كرد بۆ سه‌ردانكردنى عه‌ربستان.
لاى خۆیشیه‌وه سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران په‌رۆشى خۆى بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى دۆست ده‌ڕبڕى،ڕێز وسڵاوى خۆى له‌ڕێگاى محه‌مه‌د كوڕى سه‌لمان گه‌یانده پادشاى سعودیه.